لە دهۆک سیمپۆزیەمی دیدی نوێ بۆ تەندروستی کوردستان لە 2030 بەڕێوەدەچێت

06-10-2019
هونەر رێبوار
A+ A-

رووداو- هەولێر

لە دهۆک سیمپۆزیەمێكی نێودەوڵەتی لەژێر ناونیشانی دیدی نوێ بۆ تەندروستی کوردستان لە ساڵی ٢٠٣٠ بەڕێوەدەچێت و چەندین پزیشک و پسپۆڕی کورد و بیانی بەشدارن. 


د. ئالان دیلانی، رێكخەر و سەرپەرشتیاری سیمپۆزیەمەکە دەڵێت، لە سیمپۆزیەمەکەدا کە بەهاوئاهەنگی زانکۆی دهۆک سازکراوە، چەندین پزیشكی بیانی بەشدارن، ئامانجی سەرەکی پێشخستنی دۆخ و سیستەمی تەندروستییە لە کوردستان. 

دیلانی روونیدەکاتەوە، چەندین نەخۆشیی هەن لە کوردستان تەنیا بە پێشگیریکردن رێگەیان لێدەگیرێت، کە بە نەخۆشییە نەگوازراوەکان دادەندرێن و تەنیا شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانێت مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشك، شەکرە و چەندین نەخۆشیی درێژخایەنی دیکە کەمبکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو پزیشکانەی بەشدارییان لە رێنوێییەکاندا کردووە و تایبەت بۆ رووداوی تەندروستییان ناردووە.

رێنوێنیی پزیشکان بۆ بەڕێوەچوونی جەژنێکی تەندروست

چەند پزیشکێکی پسپۆڕیی جیاواز رێنوێنیی خۆیان لەڕێگەی رووداوی تەندروستییەوە باس دەکەن و یەکێکیان دەڵێ، بایەخ بە خواردنی (برنج، بریانی، یاپراخ، تکە و ماسی) بدرێت. یەکێکی دیکەش گوتی: پێویستە شاڵێک یاخود چاکەتێک بدەن بەسەر شانتان، تاوەکو پشت و مل کەشەنک نەبێت.