رووداوێکی دەگمەن لە کەرکووک؛ منداڵ لە سکی منداڵێکی سێ مانگ دەردەهێندرێت

07-05-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
زانیاری لەبارەی نەشتەرگەری بۆ منداڵەکە
زانیاری لەبارەی نەشتەرگەری بۆ منداڵەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی کەرکووک نەشتەرگەری بۆ منداڵێکی سێ مانگ دەکرێت و منداڵێکی شێواو لە سکیدا دەردەهێندرێت. پزیشکەکان دەڵێن، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە. 
 
رەفعەت هاشمی، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو دوو منداڵە لە سکی دایکیان دووانە بوون، بەڵام بەهۆی زاڵبوونی یەکێکیان بەسەر ئەوەی دیکەوە، ئەو حاڵەتە دروستبووە."
 
نەشتەرگەرییەکە رۆژی سێشەممە، 7-5-2024 لە نەخۆشخانەکە ئەنجامدراوە.
 
رووداوەکە دەگمەنە و رەفعەت هاشمی دەڵێت، تاوەکو ئێستا 86 کەیسی لەو جۆرە لە جیهاندا تۆمارکراوە.  

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە