پزیشکێکی خۆبەخش: ئامێرەکانی تەندروستیی رۆژئاوای کوردستان کۆنن

03-02-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
نێو نەخۆشخانەیەک لە رۆژئاوای کوردستان. وێنە: رووداو
نێو نەخۆشخانەیەک لە رۆژئاوای کوردستان. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی پسپۆڕی خۆبەخش چووەتە رۆژئاوای کوردستان و دەڵێت: ''خەڵکانی رۆژئاوای کوردستان پێویستییان بە نەشتەرگەری هەیە، بەڵام ئامێری پزیشکییان نییە''.
 
د. رەوەند عەبدولڕەحمان پزیشکێکی پسپۆڕە و چووەتە رۆژئاوای کوردستان، بە رووداوی راگەیاند، تەندروستیی رۆژئاوای کوردستان ئامێرەکانیان کۆنە و دەست نادەن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
 
ئەوان پشکنینیان بۆ خەڵکێکی زۆر کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، نەخۆش هەبووە دەوالی هەبووە و ناڵاندوویەتی، کە پێویست بووە بە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئامێرەوە نەتواندراوە چارەسەر بکرێت.
 
دکتۆر هێڤار عاسی پزیشکێکی دیکەی خۆبەخشە و لە باشووری کوردستانەوە چووەتە رۆژئاوا دەڵێت، زۆرینەی نەخۆشەکان پەتای وەرزییان گرتووە.
 
دکتۆر هێڤار هۆکاری بڵاویی پەتاکانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە ئاوارەکان هەموویان لە یەکدییەوە نزیکن و بە کۆمەڵ لە قوتابخانە و مزگەوتەکاندا ماونەتەوە، ئەمەش ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتاکان زیاتر دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە