پڕۆفیسۆر د. غازی زێباری: گرانیی نرخەکەی رێگرە لە بەکارهێنانی رۆبۆت بۆ نەشتەرگەری لە کوردستان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

 لە 11هەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر، کە بە بەشداریی هەزار و 500 پزیشک بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆر د. غازی زێباری سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی چاندنی ئەندامەکان لە ئەمریکا گوتی، تەکنەلۆژیای رۆبۆت بۆ نەشتەرگەری هەنگاوی زۆر باشی بڕیووە و ئەگەر لە هەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێت سوودێکی زۆری دەبێت.
 
پڕۆفیسۆر د. غازی زێباری بە رووداوی راگەیاند، "نەشتەرگەریی رۆبۆت سوودی زۆرە، نەخۆش زووتر چاک دەبێتەوە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەمترن."
 
سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە لە هەرێمی کوردستان، پڕۆفیسۆر د. غازی زێباری گوتی، "تێچووی نەشتەرگەریی رۆبۆت زۆر گرانە و ئاستەنگی گەورە بۆ هێنانی رۆبۆت بۆ نەشتەرگەری لە هەرێمی کوردستان، گرانیی نرخەکەیەتی."
 
هەروەها، پڕۆفیسۆر د. غازی زێباری باسی لەوەش کرد کە نەشتەرگەریی رۆبۆت پێویستی بە کاتە تاوەکو کارمەندانی تەندروستی لەسەری رابێن و بتوانن بەکاریبهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە