رووداو - تەندروستی
دایکێک چاوی بەو خانمە کەوت کە دەستی کچەکەی وەرگرتووە و دەڵێت، "ئەگەر کچەکەم بزانێت کە چەندە جیاوازییەکی لەو خانمەدا دروستکردووە، لە خۆشیدا باڵ دەگرێت''.
جاکی کیروان تەمەنی 65 ساڵە و دایکی کچێکە بە ناوی جۆرجی پیتەرسن کە تەمەنی 33 ساڵ بووە. ئەو کچەکەی بەهۆی نەخۆشییەکی سکماکییەوە تووشی فێ (پەرکەم) بوو و مێشکی لەکارکەوت، بەهۆیەوە پار گیانی لەدەستدا.
دایکی بڕیاریدا پەلەکانی کچەکەی ببەخشێت هەرچەندە ئەو کچەی ناوی لە لیستی بەخشەراندا تۆمار کرابوو؛ دەستی چەپی بەخشرایە خانمێک بە ناوی کیم سمیس کە بەهۆی هەوکردنی تووندی خوێنەوە هەردوو دەست و قاچی لەدەستدابوو.
هەردوو خانمەکە بڕیاریاندا لە سەرەتای ئەمساڵدا یەکدی ببینن و گوتیان، ئەزموونەکە "زۆر کاریگەر" بووە. تەنانەت کچی جاکی، کە ئەندامەکانی بەخشرانە کیم. گوتویەتی: ''جەستە تەنیا ئەو شوێنەیە کە تێیدا دەژیت و ئەوەی گرنگە رۆحە''.

زانیاری لەبارەی ئەو کچەی ئەندامەکانی بەخشران
جۆرجی پیتەرسن، زانکۆی تەواو کردووە و بڕوانامەی لە زمانی ئینگلیزیدا هەبووە، دایکی دەڵێت: ئەکزیما و فرەجووڵەی جومگەکانی هەروەها میزبەخۆداکردنی هەبووە و زوو زووش تووشی فێ (پەرکەم) دەهات، ئیدی دواینجار کە تووشی فێ بوو، مێشکی لەکارکەوت.
پزیشکەکان لە ساڵی 2023 ئەلکترۆدیان لە مێشکیدا چاند بۆ ئەوەی بزانن کام بەشی مێشکی هۆکاری پەرکەمەکانە و ساڵی رابردوو نەشتەرگەرییەکی دیکەی بۆ کرا. بەڵام لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، پەرکەمەکانی جۆرجی زیادیکرد و تەنیا چەند مانگێک دواتر، جاکی بە بێهۆشی لە گەرماودا دۆزرایەوە.
چونکە مێشکی ئۆکسجینی پێنەگەیشتبوو هەر بۆیە لە 25ـی ئابی ساڵی رابردوو دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بڕیاری بەخشینی ئەندامەکان
کیم سمیس کە خانمێکی 65 ساڵە دوای ئەوە تووشی هەوکردنی تووندی کۆئەندامی میزەڕۆ بوو، هەوکردنێکی زۆریش لەنێو خوێنیدا دروستبوو، لە ساڵی 2017 هەر چوار پەلەکانی لەدەستدا. لەو کاتەوە ناوی خۆی خستە لیستی وەرگرەکانی ئەندامی جەستە. جۆرجیش لە تەمەنی 17 ساڵیدا ناوی لە لیستی بەخشینی ئەندامەکانی تۆمار کردووە. دایکی جۆرجی گوتی، "ئاسانترین بڕیار بوو کە رازیبین بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی''.
کیم سمیس دەڵێت: ئێستا زۆر بە باشی راهاتووە لەگەڵ دەستە نوێیەکەی و هەستێکی خۆشە کە خێزانی وەرگر و بەخشەر یەکدی دەبینن.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ