توێژینەوەیەک: شێوازی ژیانی تەندروست ئەگەری تووشبوون بەچەندین نەخۆشی کەمدەکاتەوە

07-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی ماساچوسێتس لە ئەمریکا دەریدەخات، هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە، خەمۆکی و جەڵتەی مێشک کەمتردەکاتەوە.
 
لەم توێژینەوەیەدا زیاتر لە 355 هەزار کەس بەشداربوون و دەرکەوتووە، ئەوانەی شێوازی ژیانی تەندروست جێبەجێدەکەن ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییانە بەڕێژەی 33٪ کەمدەبێتەوە. 
 
د. لیدیس مارتینێز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''شێوازی ژیانی تەندروست پەیوەندی راستەوخۆی بە تەندروستیی مێشک هەیە و تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە''.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە ئامانەی خوارەوە شێوازی ژیانی تەندروستن؛
 
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- پڕۆتین لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی بەدەستبهێندرێت.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش
- بەهێزیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
- جووڵەی رۆژانە و چالاکیی جەستەیی
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانێک. وێنە: تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

بۆ یەکەمجار توێژەرانی رووسی دەرمانێکی نوێی ئازاری بڕبڕەی پشت دروستدەکەن

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا دەرمانێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی هەوکردنی بڕبڕەی پشت دۆزرایەوە و توێژەرانی رووسی دەڵێن، ئەوەی بەکاری دەهێنێت، ئازار و هەوکردنی بڕبڕەی پشتی کەم دەبێتەوە.