رووداو - تەندروستی
کۆلێژێکی بەریتانی سەرپەرشتی یەکێک لە گەورەترین تاقیکردنەوە کلینیکییەکان دەکات بۆ درووستکردنی ئامێرێکی نوێی دژە پرخە بەناوی زیوس.
کۆلێژی کینگز ئاماژە بەوەدەکات ئامێرەکە ناوی"زیوس" تاقیکردنەوەکە بە بودجەیەکی 1.48 ملیۆن پاوەند دەبیت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پرخەکردن و وەستانی هەناسەدانی کاتی لەکاتی خەودا، بۆ ساڵی 2026 بەردەست دەبیت.
زانکۆ بەریتانییەکە ئاماژە بەوەدەکات کە ئامێرەکە لە کاتی خەودا لەژێر چەناگە دادەنرێت و بە بەکارهێنانی شەپۆلی کارەبایی هێواش، دەماری ژێر زمان (hypoglossal nerve) هاندەدات و یارمەتی کراوەیی رێڕەوی هەوای سەرەوە دەدات.
وەستانی هەناسەدانی کاتی لە کاتی خەودا کاریگەری لەسەر نزیکەی 8 ملیۆن کەس لە بەریتانیا و زیاتر لە یەک ملیار کەس لە سەرانسەری جیهاندا هەیە، ئەم حاڵەتە کاتێک روودەدات کە رێڕەوی هەوا لە کاتی خەودا چەندین جار کەم دەبێتەوە یان دەوەستێت، کە دەبێتە هۆی خراپیی کواڵیتیی خەو، ماندوێتیی زۆر، مەترسییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و زیادبوونی رێژەی رووداوەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ