رووداو - تەندروستی
شەوی رابردوو پزیشکێکی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی ئاکرێ لەکاتی ئەرکدا، لەلایەن کەسێکەوە هێرشی کرایەسەر و بە چەقۆ بریندار کرا.
د. محەممەد فەیسەڵ، پزیشکی نیشتەجێی خولاو، لەبارەی رووداوەکە بە رووداوی راگەیاند، "لە بەشی فریاکەوتن بووم، کەسێک هات بانگی کردم و چوومە دەرەوە، لەلای دەرگەکە راوەستابووم، پێیگوتم 'کێشەت بۆ من دروستکردووە'."
د. محەممەد، گوتیشی، "منیش گوتم کێشەی چی؟ هەر ئەوەندەم گوت و راستەوخۆ بە چەقۆ هێرشی کردەسەرم و هەڕەشەی کوشتنی لە خۆم و پزیشکەکەی دیکەی هاوڕێم کرد، بەڵام دواتر هاوکارانم هاتن و چەقووەکەیان لێسەند."
سەبارەت بە رێکارە یاساییەکان، ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکرد، "پەراوی پۆلیسی بۆ پڕکراوەتەوە و ئێستا هێرشکارەکە دەستگیرکراوە، بەڵام من بیر لەوە دەکەمەوە ئەگەر ئەو کەسە چەکێکی پێبووایە و بیکوشتمایە چی روویدەدا."
لە کۆتاییدا د. محەممەد فەیسەڵ داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە زیاتر ئاگاداری سەلامەتیی پزیشکان بن و بارودۆخیان لەبەرچاو بگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ