قاوە مەترسیی جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە

07-09-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن قاوە
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێی نێودەوڵەتی دەریخستووە، خواردنەوەی سێ کوپ قاوە رۆژانە، مەترسیی مردن بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.


توێژینەوەکە سوودی وەرگرتووە لە داتای 468 هەزار کەس لە بەریتانیا و لە کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی ئەوروپی پزیشکانی دڵ خراوەتەڕوو.

پزیشکانی بەریتانی بۆیان دەرکەوتووە رۆژانە خواردنەوەی سێ کوپ قاوە یارمەتیدەرە لە تەندروستهێشتنەوەی دڵ و مێشک و بەمەش مەترسیی جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.

لە توێژینەوەکانی پێشووتریشدا هاتووە خواردنەوەی قاوە مەترسیی نەخۆشیی شەکرە، پارکینسۆن، نەخۆشییەکانی جگەر، شێرپەنجەی پرۆستات و ئەلزهایمەر کەمدەکاتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. هەڵۆ ئورمزیار، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ

دۆخی تەندروستیی ئەو پیاوەی ژنەکەی ئەندامی نێرینەی بڕی

پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ رایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی پیاوێک لە قەزای کەلار بە ئامێرێکی تیژ ئەندامی نێرینەی لێکرایەوە، لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و قورسدا کە 8 کاژێری خایاند، ئەندامەکەیان بۆ لکاندووەتەوە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.