رۆژی جیهانیی پشیلەیە و 5 خاڵی گرنگ بۆ بەخێوکەرانی پشیلە پێشنیاز دەکرێن

08-08-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پشیلەیە و لەم بارەیەوە شارەزایەکی بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان دەڵێت: ''پێویستە هەمیشە پشیلە چاودێریی خۆراک و پاکوخاوێنیی بکرێت، تاوەکو تەندروستیی پشیلەکە و بەخێوکەرەکەی پارێزراو بن''.
 
شکار رەحیم، شارەزا لە بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکان لە سلێمانی پێنج خاڵی سەرەکی بۆ بەخێوکەرەکان پێشنیاز دەکات وەکو؛
 
1- پشیلە نابێت شیر و ماستی ئاسایی پێبدرێت، چونکە شیر و ماستی تایبەت بە خۆی هەیە کە لاکتۆزی کەمە و نابێتەهۆی سکچوونی.
 
2- پشیلە پێویستی بە شۆردنی زۆر نییە و بە گوێرە دۆخەکەی ئەگەر زۆر بچێتە دەرەوە و خۆی پاکنەکاتەوە دەتواندرێت دوو مانگ جارێک بشۆردرێت، بەڵام پێویستە لە ساڵێکدا دوو بۆ سێ جار بشۆردرێت، چونکە پشیلە خۆی خۆی پاکدەکاتەوە و تووکەکانی پارێزگاری لە خاوێنیی دەکەن.
 
3- پێویستە بایەخ بە شۆردن و پاکڕاگرتنی ددانی پشیلە بدرێت، چونکە دکتۆری تایبەتمەندی دەم و ددانی ئاژەڵان نییە و ئەگەر دووچاری هەر کێشەیەک بن، چارەسەر قورس دەبێت.
 
4- پشیلە نابێت بەهارات، رۆن، خوێ و چوکلێت بخوات، چونکە ناتوانێت هەرسی بکەن.
 
5- نابێت پشیلە بچێتە نێو گژ و گیا و گوڵی باخچەکان، چونکە هەندێکیان ژەهراوین بۆ پشیلە و لەماوەیەکی کەمدا رەنگە پشیلەکە بکوژن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە