توێژەرانی ئەمریکا هۆکارێکی شاراوە و پڕ لە مەترسی بۆ زیادبوونی منداڵی ناکام دەدۆزنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەرانی سەنتەرێکی تەندروستیی ئەمریکی لە لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریدا ئاشکرای دەکەن، بەرکەوتن بە هەندێک مادەی کیمیایی ئەگەری وەچەخستنەوەی منداڵی ناکام زیاد دەکات و دەشێت بەهۆیانەوە منداڵی پێ بمرێت.
 
توێژەرانی سەنتەری تەندروستیی لانگۆن لە زانکۆی نیویۆرک دەریدەخەن، 8٪ـی حاڵەتەکانی لەدایکبوونی منداڵی ناکام پەیوەندییان بە بەرکەوتن بە مادە کیمیاییەکانی DEHP هەیە کە لە جۆری فتالەیتەکانە و لەنێو هەر جۆرە پلاستیکێکدا هەیە کە نەرم و شلە.
 
توێژەران هۆشداری دەدەن کە ئەو مادە پلاستیکییانە بە تێکەڵاوبوونیان لەگەڵ ئاو، خاک و هەوادا دەشێت تێکەڵ بە  جەستە ببن بەتایبەت خانمانی دووگیان، تەنانەت لەوێشەوە بچێتە نێو خوێن و بە وێڵاشدا تێپەڕ ببن.
 
چونکە مادە کیمیاییەکانی DEHP لەنێو نموونەی میز و خوێنی وێڵاشی ئەو دایکانەدا هەبووە کە بەرکەوتەیەکی زۆریان بەو مادانە هەبووە.
 
پێشبینیش دەکرێت، بە نزیکەیی دوو ملیۆن لەدایکبوونی پێشوەختە و 74 هەزار مردنی منداڵی تازەلەدایکبوو بەهۆی ئەو مادە کیمیاییانەوە بووبێت.
 
فتالەیتەکان لە چیدا هەن؟
 
فتالەیتەکان لە کەرستەکانی جوانکاری، پاککەرەوەکان، قاپ و کەوچکی پلاستیکی، مێرووکوژ و ئەو پلاستیکانەدا هەیە کە نەرم و شلن.
 
لێکەوتەکانی لەدایکبوونی پێشوەختە
 
ناڕێکیی فەرمانەکانی مێشك
هەوکردن
هەناسەتەنگی
تووشبوون بە جەڵتە
ئیفلیجیی مێشک
نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
ناڕێکیی گەشە
لاوازیی بەرگریی جەستە
ئاسان تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ئاودێر عەلی - بریندارێک لەژێر داروپەردووی بۆردووماندا دەردەهێندرێت - دکتۆر لونا خالید

پسپۆڕێکی ئێسک و شکان: لەکاتی رووداوەکاندا جووڵاندنی کەسی بریندار مەترسیدارە

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی ئێسک و شکان، رێنوێنیی گرنگ لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی شکاوی دەدات و رایدەگەیێنێت، نابێت کەسێک شکاوی هەبێت و بجوڵێندرێت، چونکە دەکرێت زیانی زیاتر بە دەمار و خوێنبەرەکانی بگات.