رووداو دیجیتاڵ
جێگری بەڕێوەبەری سیستمی پزیشکیی پارێزگای تاران رایگەیاند، کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان لە تاران بە شێوەی 24 کاژێری چالاکن و دەرمانخانەکانیش بەردەوامن لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان.
بەهمەن سەبوور، جێگری بەڕێوەبەری سیستمی پزیشکیی پارێزگای تاران ئاماژەی بەوە کرد، چەندین کارگەی جیاواز لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمانی پێویستدا کار دەکەن و هیچ کێشەیەکیان لە بەرهەمهێناندا نییە.
سەبوور هێرشکردنە سەر ناوەندە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "بەپێی یاسا راشکاوەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشکردنە سەر ناوەندە تەندروستی و دەرمانسازییەکان بە رەهایی قەدەغەیە، بەڵام دوژمنی زایۆنی و ئەمریکی گوێیان بەم یاسایانە نەداوە و ئەو کارەیان کردووە."
سەبارەت بە دابینکردنی دەرمان لە بازاڕەکانیشدا، ئەو بەرپرسەی کەرتی تەندروستیی تاران دەڵێت، "هێڵەکانی بەرهەمهێنان چالاکن و جگە لە دەرمانخانە شەو و رۆژییەکان، دەرمانخانە هەڵبژێردراو و رۆژانەکانیش کراوەن و خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوامە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ