رووداو - تەندروستی
نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ پسپۆڕێکی دڵە و باسی چیرۆکێک دەکات کە نەخۆشێکی گەنجی بەهۆی خواردنی سەروپێوە جەڵتە لێی داوە؛ ئەو دەڵێت: ''32 ساڵان بووە و هەموو بەیانییەک سەروپێی دەخوارد، تا رۆژێک بەهۆی بەرزیی چەورییەکانی، جەڵتە لێی دەدات''.
د. شوان عوسمان، پسپۆڕی ورد و راوێژکاری نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە میوانە و چیرۆکێکی دیکە دەگێڕێتەوە کە قەستەرەیان بۆ کردووە؛ ''بچووکترین نەخۆش کە بینیبێتمان لە سەنتەری دڵ 18 ساڵان بوو کە لوولەکانی دڵی گیرابوون و جگەرەکێشیش بوو''.
ئەو پسپۆڕە باسی توێژینەوەیەکی دەکات کە لە سەنتەری دڵ لە هەولێر کردوویانە و دەرکەوتووە یەکەم هۆکاری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لە کەسانی خوار 35 ساڵان بەرزەچەوریی خوێنە و جگەرەکێشان و بۆماوەیی دووەم و سێیەم هۆکارن.
باس لە جەڵتەی دڵشکان دەکرێت، بەجۆرێک هۆکاری جەڵتەکە گیرانی لوولەکانی خوێن نییە، بەڵکو هۆکارەکەی پێدانی هەواڵێکی ناخۆش و خۆش یان مانەوە لەژێر گوشاری دەروونیدایە، بە گوتەی پسپۆڕەکە هەمان نیشانەی جەڵتەکانی دیکەی هەیە و خانمان زیاتر تووشی دەبن.
ئەو پسپۆڕە هۆکارە باوەکانی جەڵتەی دڵ دەژمێرێت وەکو؛
- بەرزەچەوریی خوێن
- جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان
- بۆماوەیی
- بەرزەپەستانی خوێن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ