توێژینەوەیەک لە چین سوودێکی نوێی قاوە ئاشکرادەکات

09-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە زانکۆی سۆچۆو لە چین دەریدەخات، خواردنەوەی قاوە مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە زۆر دانیشتن و نەجووڵان کەمدەکاتەوە. 
 
لە توێژینەوە نوێیەکەی کۆلێژی پزیشكیی زانکۆی سۆچۆو بەدواداچوون بۆ 10 هەزار بەشداربوو کرا و دەرکەوت، خواردنەوەی قاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و نەخۆشییەکانی دیکەی پەیوەست بە زۆر دانیشتن کەمدەکاتەوە. 
 
د. فایز بۆسی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەڵێت، ''قاوە دەبێتەهۆی باشترکردنی تەندروستیی دڵ و کەمتر تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بەڵام پێویستە بە سنوورداری بخورێتەوە''.
 
بەگوێرەی ئەم توێژینەوەیە ئەوانەی رۆژانە زیاتر لە هەشت کاژێر دادەنیشن، مەترسیی گیانلەدەستدانیان بە هەر هۆکارێکەوە زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە رۆژانە کەمتر لە چوار کاژێر دادەنیشن، بەڵام ئەوانەی کە قاوەخۆر نین تەنانەت دانیشتن بۆ ماوەی شەش کاژێریش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانێک. وێنە: تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

بۆ یەکەمجار توێژەرانی رووسی دەرمانێکی نوێی ئازاری بڕبڕەی پشت دروستدەکەن

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا دەرمانێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی هەوکردنی بڕبڕەی پشت دۆزرایەوە و توێژەرانی رووسی دەڵێن، ئەوەی بەکاری دەهێنێت، ئازار و هەوکردنی بڕبڕەی پشتی کەم دەبێتەوە.