رووداو - تەندروستی
کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی زاخۆ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەندین زانکۆی هەرێمی کوردستان و عێراق، زنجیرەیەک سیمینار و وانە لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێوەدەبات.
چالاکییەکە، لەژێر ناونیشانی "زاخۆ کلیلێکە بۆ تەندروستیی دڵ لە عێراق" رۆژی پێنجشەممە، 9ی ئۆکتۆبەری 2025، لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی زاخۆ بەڕێوەدەچێت. پزیشکانی پسپۆڕی دڵ لە بۆردی کوردستان، زانکۆی دهۆک، زانکۆی عەین لە ناسریە و زانکۆی مووسڵ تێیدا بەشدار دەبن. ئامانج لەم چالاکییە دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و دۆزینەوەی رێگەچارەیە.
د. مەلەڤان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ، بە رووداوی رایگەیاند، "ئامانجمانە زانیاری بدەین بە هاونیشتمانییان لەبارەی نەخۆشییەکانی دڵ، چونکە نەخۆشییەکانی دڵ هۆکارێکی سەرەکیی مردنن لە سەرانسەری جیهان."
د. مەلەڤان محەممەد، هەروەها گوتی، "بوونی ئەو سیمینار و کۆنفرانسانه وادەکات خەڵک هۆشیارتر بن." ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ هۆکاری سەرەکیی تووشبوونن بە نەخۆشییەکانی دڵ، هەروەها کەم وەرزشکردن و بەرزبوونەوەی چەوریی خوێن هۆکارێکی دیکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ