رووداو - تەندروستی
پزیشکە تایبەتییە دەروونییەکەی کیم کارداشیانی 45 ساڵ لەبارەی دۆخی ئەو خانمە بەنێوبانگە دەڵێت: بەشی پێشەوەی مێشکی بۆشایی تێکەوتووە کە ناڕێکی دەخاتە یادگە، پلاندانان، بڕیاردان و جووڵەی خۆویستانەی کارداشیان.
کیم کارداشیان لە دواین پشکنینی تیشکییدا دەرکەوت، خوێنبەربوونی لوولە بچووکەکانی مێشکی هەیە، دەشێت دۆخەکەی ئاڵۆزتر بێت و ببێتە هۆی لەبیرچوونەوە، دڵەڕاوکێی بەردەوام و سەرئێشە.
د. دانیاڵ ئەیمن، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە ئەمریکا کە یەکێکە لەو پزیشکانەی لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی کارداشیان دەکات، دەڵێت: ئەو دۆخەی بەسەر مێشکی ئەو خانمەدا هاتووە، دەشێت تووشی دڵەڕاوکێ و گوشاری درێژخایەنی بکات.
کیم کارداشیان، خانمە مۆدێلی ئەمریکی، بازرگان و ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی ریالیتی رایگەیاندووە، تووشی دۆخێکی ئاڵۆزی لوولەکانی خوێنی مێشکی بووە بە ناوی (ئاوسان و تەقینی خوێنبەری مێشک).
ئەو دۆخەی کیم کارداشیان دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و خۆیشی پێی وایە، بەهۆی گوشارە دەروونییەکانییەوە بووە کە لەدوای جیابوونەوە لە هاوژینەکەی تووشی بووە.
لەبارەی کاریگەریی گوشار لەسەر ئەو کێشەیەی کارداشیان، کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا دەڵێ، گوشار و دڵەڕاوکی پەستانی زۆر دەخەنە سەر لوولەکانی خوێن، بەمەش پەستانی خوێن زیاد دەکەن و جەڵتەی دڵ و مێشکی لێدەکەوێتەوە.
پاشخانێک لەبارەی کارداشیانەوە
کیم کارداشیانی 45 ساڵ خاوەنی نزیکەی 900 ملیۆن دۆلارە، سەرچاوەی سەرەکیی داهاتەکەی لە رێگەی رێکلامکردن و کاری هونەرییەوەیە. کیم کارداشیان پێشتر بۆ ماوەی هەشت ساڵ هاوژینی کاینی وێستی راپەری بەناوبانگی ئەمریکی بوو، بەڵام دواتر بەفەرمی لە ساڵی 2022 لەیەکدی جیابوونەوە، لەکاتێکدا خاوەنی چوار منداڵن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ