رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی یونی کامپ لە بەڕازیل دەریدەخات، وەرزش دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لەبیرچوونەوە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی یونی کامپ لە بەڕازیل کراوە و دەرکەوت، ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن مەترسیی تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە کەمترە بەتایبەت لە بەساڵاچوواندا.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، تەنیا وەرزش نییە بەڵکو شێوازی خواردن و خەوتنیش مەترسییەکان کەم دەکەنەوە.
د. ئیسادۆرا ری بێیرۆ، پسپۆڕی مێشک و دەمار لە زانکۆی یونی کامپ دەڵێت: "تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێک نییە بۆ ئەوەی تووشبوویەک لە لەبیرچوونەوە چاک ببێتەوە. بەڵام کۆمەڵێک رێگە هەن دەتوانن یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی مێشک بەهێز و چالاکتر بێت وەکو وەرزش''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ