رووداو - تەندروستی
هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لە رانیە کرا و کارمەندێکی سەنتەری گواستنەوەی خوێنی ناوچەکە دەڵێت: هەر کاتێک خوێنمان کەم دەبێت، پەنا دەبەینە بەر هەڵمەتی خوێنبەخشین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-5-2026 رزگار مستەفا، کارمەند لە سەنتەری گواستنەوەی خوێن لە رانیە بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشانی تالاسیمیا و شێرپەنجە زۆرترین ئەوانەن کە خوێنیان پێویستە و خوێنیان پێدەدەن.
هاوکات داوا لە هاونیشتمانییانیش دەکات، بێنە بانکی خوێن و خوێن ببەخشن، پێش ئەوەی کە خوێن ببەخشن، دەبێت تەندروستبێت و پشکنینی رێژەی خوێنیشی کردبێت یاخود بۆی دەکرێت.
هۆشداریشی دا کە کەسی خوێنبەخشن نابێت جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپی کێشا بێت و نابێت کحولیشی خواردبێتەوە.
بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، خوێنبەخشین ئەم سوودە تەندروستانەی هەیە؛
- هاوسەنگیی ئاسن لە خوێندا دەپارێزێت
- رێگە لە زیادبوونی ئاسن دەگرێت
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
- تەندروستیی جگەر و دڵ دەپارێزێت
- یارمەتیی کەمبوونەوەی کێش دەدات
- خانەی نوێی خوێن دروستدەبن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ