نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو کەشتییەی ڤایرۆسێکی مەترسیداری تێدا بڵاو بووەتەوە؛ هەمووان بێ نیشانەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا لە نوێترین لێدوانیدا رایدەگەیێنێت، ئێستا بە فڕۆکە ئەو ئیسپانیانەی لەنێو کەشتیی گەشتیاریی (MV Hondius) بوون، گوازرانەوە مەدرید و لەوێ لە نەخۆشخانەی ناوەندیی گۆمێز ئولا کەرەنتین دەکرێن.
 
مۆنیکا گارسیا، وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا دەڵێت: هەموو ئیسپانییەکانی نێو کەشتییەکە بێ نیشانە بوون، بەڵام پێویستیان بە کەرەنتین هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکان لە رۆژانی داهاتوو و باشتر چاودێریکردنیان.
 
بەگوتەی مۆنیکا گارسیا، گەشتیارەکانی دیکەش لە فەرەنسا، کەنەدا، هۆڵەندا، بەریتانیا، تورکیا و ئێرلاند و ئەمریکاوە دێن بە شوێنیاندا و دەبرێنەوە وڵاتی خۆیان.

د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: هیوادارین هەموو شتێک بەو شێوەیە بێت کە پلانمان بۆ داناوە بۆ ئەوەی پەتایەکی دیکەی جیهانی دووبارە نەبێتەوە.
 
نوێترین لێدوانی وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا و سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەندەری باشووری تێنێریف بوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە