رووداو - تەندروستی
ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا (UKHSA) رایگەیاند، سێ هاووڵاتیی بەریتانی لەنێو تووشبووانی هانتاڤایرۆس لەسەر کەشتییەکە و هاوکات پلانی گەڕاندنەوە و کەرەنتینکردنی سەرجەم هاووڵاتییەکانی نێو کەشتییەکەی ئاشکرا کرد.
بەپێی نوێترین راگەیێندراوی ئاژانسەکە، حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە بەریتانییەکان لە دوورگەی تێنێریفی ئیسپانیاوە، دوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتای لەسەر کەشتییەکە پشتڕاستکردەوە.
حکومەتی بەریتانیا، رایگەیاند، لەکاتی گەیشتنی سەرنشینە بەریتانییەکان راستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ دامەزراوەیەکی کەرەنتین لە نەخۆشخانەی ئارۆ پارک (Arrowe Park) و بۆ ماوەی 72 کاژێر پشکنین و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، دواتر بۆ ماوەی 45 رۆژی کەرەنتین دەکرێن و لەژێر چاودێریی وردی ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیادا دەبن.
ئاژانسەکە دڵنیاییشی داوە کە مەترسی بۆ سەر خەڵکی گشتی لە بەریتانیا زۆر کەمە و رێکارە پێویستەکان بۆ رێگریکردن لە هەر گواستنەوەیەکی زیاتری ڤایرۆسەکە گیراونەتەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ