د. سەفین حەمەڕەشید: لە سەیدسادق نەخۆشخانە دانەخراوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق رەتیدەکاتەوە، کە نەخۆشخانەکەیان داخرابێت و دەڵێت، تەنیا بەهۆی مەترسیی رێگەوبانەوە گوتوویانە ئەو پزیشکانەی لە سلێمانین، ئەمڕۆ دەوام نەکەن.
 
د. سەفین حەمەڕەشید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نەخۆشخانەکە دانەخراوە و هەموو پسپۆڕییەکانی هەیە." هەروەها گوتی نە کارمەندی دامەزراو هەیە، نە پزیشکی 24 کاژێری، تەنیا پزیشکی نیشتەجێی خولاو هەیە و ئێمە بە هیچ شێوەیەک باسی ئەوەمان نەکردووە کە نەخۆشخانەکە دادەخرێت.
 
سەبارەت بە هۆکاری دەرکردنی راگەیێندراوەکەش، د. سەفین حەمەڕەشید گوتی، "چەند پسپۆڕێک هەن لە دەرەوەی سەیدسادق، ئەگەر بگەڕێنەوە لەڕێگە ئەگەری تووشبوونیان بە رووداو زۆرە، بۆیە گوتوومانە ئەو پسپۆڕانەی لە سلێمانین، با ئەمڕۆ نەیەن."
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت جەختی لەوە کردەوە کە "ئێستا نەخۆشخانە کراوەیە و پزیشکی پێویستیش لە نەخۆشخانەکە هەیە."
 
رۆژی چوارشەممە، 10ی کانوونی دووەمی 2024، لە راگەیێندراوێکدا نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق رایگەیاند، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە پزیشکەکانیان لە سلێمانییەوە ناتوانن بگەنە دەوام، بۆیە دەوامیان نییە.
 
ئەم بڕیارە کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە هاونیشتمانییان رەخنەیان لە بڕیارەکە گرت و ئاماژەیان بەوەدا، کە لە دۆخێکی وەهادا پێویستە ناوەندە تەندروستییەکان لە ئامادەباشیدابن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانمێک هەم ماڵداری و هەمیش کاری ئۆفیسی لە ماڵەوە رادەپەڕێنێت. وێنە: aawsat

توێژینەوەیەک: خانمان ماڵداری و کارەکانی ئۆفیس بەیەکەوە بکەن، ئاسوودەتر دەبن

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، ئەگەر خانمان لەماڵەوە ئیشەکانی شوێنی کارەکەیان بکەن و بە هەمەڕەنگی لەگەڵ ئیشەکانی ماڵەوەیان جێبەجێیان بکەن، ئاسوودەتر دەبن و گوشاری دەروونیشیان کەمتر دەبێتەوە. بەڵام بۆ پیاوان ئەمە جیاوازە.