توێژەران لە بەریتانیا چارەسەر بۆ جۆرێکی شێرپەنجە دەدۆزنەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەران لە بەریتانیا چارەسەرێکی پێشکەوتووی بۆماوەییان بۆ چارەسەرکردنی جۆرێکی دەگمەن و خێرای شێرپەنجەی خوێن پەرەپێداوە، کە لە قۆناخە سەرەتاییەکانیدا ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری نیشانداوە.
 
چارەسەرەکە، کە بە "دەستکاریکردنی جینەکان" ناسراوە، لەلایەن زانایانی کۆلێژی زانکۆی لەندەن (UCL) و نەخۆشخانەی گریت ئۆرمۆند ستریت (GOSH) پەرەی پێدراوە و تێیدا خانەی بەرگریی دەستکاریکراو بەکاردەهێنرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی خوێنی جۆری (T-cell leukemia).
 
ئەم چارەسەرە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2022 لەسەر کچێکی 13 ساڵان بە ناوی ئەلیسا تاقیکرایەوە، کە ئێستا دوای چەندین ساڵ تەندروستیی باشە و ژیانێکی ئاسایی بەسەر دەبات. لەو کاتەوە 10 نەخۆشی دیکە لە منداڵ و گەورە چارەسەرەکەیان وەرگرتووە.
 
ئەنجامە سەرەتاییەکان چین؟
 
بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی:
- 82%ی نەخۆشەکان دوای وەرگرتنی چارەسەرەکە چوونەتە قۆناخێکی زۆر باشی هێوربوونەوەی نەخۆشییەکەوە.
- 64%ی نەخۆشەکان بە تەواوی لە نەخۆشییەکە رزگاریان بووە و هەندێکیان ماوەی سێ ساڵە هیچ نیشانەیەکیان نەماوە.
- کاریگەرییە لاوەکییەکانی وەک تا و دابەزینی خڕۆکەکانی خوێن، کۆنترۆڵکراو بوون.
 
چارەسەرەکە چۆن کاردەکات؟
 
چارەسەری خانەی T-CAR بریتییە لە وەرگرتنی خانەی بەرگریی لەش (خانەی T) و دەستکاریکردنی لەڕووی بۆماوەییەوە لە تاقیگەدا، بۆ ئەوەی بتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان بناسێتەوە و هێرشیان بکاتە سەر.
 
بەڵام ئەم کارە بۆ شێرپەنجەی خانەی T زۆر قورس بوو، چونکە دەبوو چارەسەرەکە خانە شێرپەنجەییەکان لەناو ببات بەبێ ئەوەی زیان بە خانە بەرگرییە تەندروستەکان بگەیەنێت، توێژەرانی زانکۆی لەندەن لە بەریتانیا بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکی نوێی دەستکاریکردنی بۆماوەیی (base editing)، توانیان بە وردی خانەکان "بەرنامەڕێژ" بکەنەوە بۆ ئەوەی تەنیا هێرش بکەنە سەر خانە شێرپەنجەییەکان.
 
پرۆفیسۆر وەعیم قاسم، کە سەرپەرشتیی توێژینەوەکەی کردووە، رایگەیاند، "ئێمە نیشانماندا کە ئەم چارەسەرە دەتوانێت ئەو حاڵەتانەی شێرپەنجەی خوێن کە بەرگرییان زۆرە، بدۆزێتەوە و لەناویانببات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانمێک هەم ماڵداری و هەمیش کاری ئۆفیسی لە ماڵەوە رادەپەڕێنێت. وێنە: aawsat

توێژینەوەیەک: خانمان ماڵداری و کارەکانی ئۆفیس بەیەکەوە بکەن، ئاسوودەتر دەبن

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، ئەگەر خانمان لەماڵەوە ئیشەکانی شوێنی کارەکەیان بکەن و بە هەمەڕەنگی لەگەڵ ئیشەکانی ماڵەوەیان جێبەجێیان بکەن، ئاسوودەتر دەبن و گوشاری دەروونیشیان کەمتر دەبێتەوە. بەڵام بۆ پیاوان ئەمە جیاوازە.