بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ داوای بەهاناوەچوون دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەکو دەزانین بەهۆی لافاوەکەی دوێنیوە، چەمچەماڵ زیانی زۆری بەرکەوتووە و دوو کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ داوای بەهاناوەچوون دەکات و دەڵێت، بەهۆی لافاوەکەی دوێنێوە دوو کەس خنکاون و 15 کەس بریندار بوون، بەڵام بەهۆی نەبوونی پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەییەوە، نەخۆشخانەکانی شارۆچکەکە خەریکە پەکیان دەکەوێت.
 
د. نوورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، "لەڕووی پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەییەوە نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵ خەریکە پەکیان دەکەوێت، تەنانەت برین پێچیشیان نییە."
 
بە گوتەی د. نوورەدین جەلال، کارەبای چەمچەماڵ بڕاوە و نەخۆشخانەکان بە مۆلیدە کار دەکەن، لە کاتێکدا تەندروستیی چەمچەماڵ 11 ملیۆن دینار قەرزداری بەنزینخانەیەکە و خاوەنەکەی پێی گوتوون کە چیتر سووتەمەنییان پێنادات.
 
سەبارەت بە بودجەش، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ گوتی، "بودجەیەکیان هەیە، بەڵام 20% کەم کراوەتەوە."
 
د. نوورەدین جەلال ئاماری لافاوی خستەڕوو و گوتی، "دوو کەس خنکاون و 15 بریندار هەیە، کە نەشتەرگەری بۆ دووانیان کراوە و یەکێکیان رەوانەی سلێمانی کراوە، ئەوانی دیکە باری تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێریدان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەکە.

د. سەفین حەمەڕەشید: لە سەیدسادق نەخۆشخانە دانەخراوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق رەتیدەکاتەوە، کە نەخۆشخانەکەیان داخرابێت و دەڵێت، تەنیا بەهۆی مەترسیی رێگەوبانەوە گوتوویانە ئەو پزیشکانەی لە سلێمانین، ئەمڕۆ دەوام نەکەن.