رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی فریاکەوتن رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات لەکاتی لافاودا خۆیان بپارێزن و دەڵێت، "زۆر گرنگە هاونیشتمانییان لەکاتی لافاودا گرنگی بە دوورکەوتنەوە لە تەزووی کارەبا و لێشاوی ئاوەکە بدەن."
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-12-2025 د. باوەڕ بەختیار، پسپۆڕی فریاکەوتن و نەخۆشییەکانی هەناو لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، پێویستە هاونیشتمانییان لەکاتی لافاودا بچنە شوێنی بەرز و سەلامەت.
د. باوەڕ بەختیار ئاماژەی بەوەدەکات ئەگەر لەنێو ئۆتۆمبێلدا بوون، نابێت بە هیچ شێوەیەک لێیبخوڕن و بچنە نێو ئاوەکەوە.
ئەو پسپۆڕەی فریاکەوتن دەڵێت، "لەکاتی هاتنی لێشاودا ئەگەر کەسێک کەوتە نێو ئاوەکەوە، باشتر وایە تاوەکو دەتوانێت جەستەی خۆی رەق نەکات و پەلەکانی نەجووڵێنێت، چونکە ئەگەری رزگاربوونی زیاترە وەک لەوەی رووبەڕووی ئاوەکە ببێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ