رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، خۆگەرمکردن پێش هەر راهێنان و وەرزشێک کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەوەی کەسەکە، تووشی پێکانی وەرزشی نەبێت و جەستەی بە تەواوی ئامادە بێت بۆ وەرزش.
د. هونەر محەممەد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە بە رووداوی راگەیاند، بەم شێوەیە دەکرێت راهێنانی خۆگەرمکردن بکرێت؛
- دوو بۆ سێ خولەک کاردیۆ بکرێت.
- ماسوولکەکان بکشێندرێن.
- بەرزکردنەوەی قورسایی کە تەنیا یەک سێت بە کێشی کەم بکرێت.
د. هونەر محەممەد دەڵێت: لەکاتی راهێنانەکاندا دەبێت بڕبڕەی پشت هاوسەنگ بێت و نابێت جووڵەی لەناکاو بکرێت، پاشانیش جومگەکان بە رێکی دابنرێن لەکاتی هەڵگرتنی قورسایی.
ئەوەش پێشنیاز دەکات کە هەفتانە قورسایی 10٪ زیاد بکرێت و نابێت لەناکاو قورساییەکی گەورە بەرز بکرێتەوە، چونکە زیان بە دەمار و ماسوولکەکان دەگەیێنێت.
لەکۆتاییشدا بۆ بایەخدان بە چاکبوونەوەی ماسوولکەکان پێشنیاز دەکات؛
1- خەوی رێک هەبێت (6 بۆ 8 کاژێر).
2- ئاوی پێویست بخورێتەوە.
3- پڕۆتین و خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین بخورێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ