توێژینەوەیەکی نوێ: کەمپینکردن خەو باشتر دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەک لە ئەمریکا دەریدەخات بەسەربردنی تەنیا چەند رۆژێک لە سروشتدا و دوور لە رووناکیی دەستکرد، دەتوانێت کاتژمێری بایۆلۆژیی جەستە (Circadian Clock) رێکبخاتەوە و خەوێکی قووڵتر و تەندروستترت پێببەخشێت.
 
توێژینەوەکەی زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا لەسەر ژمارەیەک بەشداربوو کە بۆ ماوەی هەفتەیەک کەمپیان کردووە، بەبێ بەکارهێنانی هیچ ئامێرێکی رووناککەرەوەی دەستکرد ماونەتەوە و دەرکەوتووە کاتژمێری بایۆلۆژیی بەشداربووان دوو کاژێر پێشکەوتبوو، واتە زووتر هەستیان بە خەو دەکرد و زووتر لە خەو هەڵدەستان، هەروەها ئاستی هۆرمۆنی مێلاتۆنین (کە بەرپرسە لە خەو) لە جەستەیاندا لەگەڵ تاریکبوون و رووناکبوونی سروشتیدا رێکخراوبوو، ئەمەش وایکردبوو بەیانیان بە چوست و چالاکییەوە لە خەو هەستن وە کێشە تەندروستییەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ، خەمۆکی، قەڵەوی و شەکرە کەم کردووەتەوە.
 
زانکۆ ئەمریکییەکە پێشنیاز دەکات ئەگەر کات یان دەرفەتی کەمپینکردن نییە، دەتوانرێت لە رێگەی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر و لە شەودا چەند کاژێرێک بەر لە خەوتن رووناکی ماڵەوە کز بکەیت و لە بەکارهێنانی شاشەی مۆبایل و کۆمپیوتەر دوورکەویتەوە سوود ببینرێت.
 
توێژینەوەکەی زانکۆی کۆلۆراد ئاشکرای دەکات ئەم هەنگاوە سادانە یارمەتی جەستە دەدرێت بگەڕێتەوە بۆ باری سروشتیی خۆی و خەوێکی باشتر و تەندروستترت پێدەبەخشن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەیە. وێنە: رووداو- تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

چیرۆکی خانمێک؛ بەهۆی دەرمانێکی گیایی دژەقەڵەوییەوە جگەری لەکارکەوت و مرد!

پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لە سلێمانی چیرۆکی نەخۆشێک باس دەکات کە بەهۆی زۆربەکارهێنانی دەرمانێکی بەناو گیاییەوە، جگەری لەکارکەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.