پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەبارەی جۆری خۆراکی نەخۆشخانەکان؛ نەخۆشەکان خراپتر دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕانی تەندروستی لە ئەمریکا هۆشداری دەدەن کە ئەو ژەمە خۆراکانەی لە نەخۆشخانەکان پێشکێش دەکرێن، ناتەندروستن و زیان بە پرۆسەی چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەگەیەنن، ئەمەش وایکردووە حکومەت هەنگاوی نوێ بنێت بۆ گۆڕینی دۆخەکە.
 
سەنتەری خزمەتگوزارییەکانی مێدیکەیر و مێدیکەید (CMS) لە ئەمریکا بە سەرپەرشتیی دکتۆر مەحمەد ئۆز، یاداشتێکی ئاراستەی نەخۆشخانەکان کرد و داوای لێکردن کە ژەمەکانیان لەگەڵ رێنماییە خۆراکییەکاندا بگونجێنن، ئەمەش بە کەمکردنەوەی خۆراکە پرۆسێسکراوەکان و کاربۆهیدرات، خواردنەوە شیرینەکان.
 
د. حەمید خان بەرپرسی باڵای پزیشکی لە کۆمپانیای Jorie AI دەڵێت زۆربەی لیستی خۆراکی نەخۆشخانەکان پشت بە خۆراکی ئاسان و خێرا دەبەستن.
 
د. حەمید خان راگەیاند: خۆراکی خراپ دۆخەکە بۆ ئەم نەخۆشانە خراپتر دەکات و دەبێتە هۆی لاوازبوون، دواکەوتنی چاکبوونەوە، هەوکردن و لەدەستدانی ماسولکە، بەتایبەتی بۆ کەسانی بەساڵاچوو و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.
 
گوتەبێژێکی کۆمەڵەی نەخۆشخانەکانی ئەمریکا (AHA) رایگەیاندووە، نەخۆشخانەکان دەزانن کە خۆراک بەشێکی سەرەکییە لە چاکبوونەوە و زۆر پابەندن بە پێشکێشکردنی ژەمی کواڵیتی بەرز کە لەگەڵ ستانداردە کلینیکییەکان و پێداویستییە خۆراکییەکانی تاکەکەسی و رێنماییە فیدراڵییەکاندا بگونجێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو هاوژینی پاڵپشت یەکدییان لە ئامێز گرتووە. وێنە: Medium

توێژینەوەیەکی هاوبەش: هاوژینێکی پاڵپشت، کەیفخۆش و دەرووندروستت دەکات

توێژینەوەیەکی هاوبەش لەنێوان توێژەرانی سەنگاپوورا و ئەمریکا کرا و دەرکەوت، ئەوانەی پاڵپشتییەکی سۆزداریی بەهێزیان لەگەڵ هاوژینەکەیان هەیە، کەیفێکی خۆشتر، مامەڵەیەکی دروستتریان هەیە و بە باشیش گوشاری دەروونییان کۆنتڕۆڵ دەکەن.