عەلی زەیدی کارنامەی حکومەتەکەی بۆ بوژاندنەوەی کەرتی تەندروستی راگەیاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاریی حکومەتە چاوەڕوانکراوەکەیدا، عەلی زەیدی بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پلانێکی بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی و پزیشکیی وڵاتدا خستەڕوو.
 
بەپێی کارنامەکە، حکومەتی نوێی عێراق کار لەسەر  بۆ بەرزکردنەوەی کواڵیتیی خزمەتگوزارییەکانی چاودێریی تەندروستیی سەرەتایی و دڵنیابوون لە گەیشتنی بە هەموو هاووڵاتییان، بەتایبەتی لە ناوچە دوورەدەست و گوند و لادێکان، فراوانکردنی سیستمی بیمەی تەندروستی (التأمین الصحي) بە مەبەستی باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی، چارەسەرییەکان، دابینکردنی دەرمان، بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان و سوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی نێودەوڵەتی لەم بوارەدا.
 
لەبەشێکی دیکەی کارنامەکەدا هاتووە کاردەکرێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژە تەندروستییە تەواونەکراوەکان و نوێکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانە حکومییەکان، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای تەندروستی و دابینکردنی دەرمان بۆ بەرزکردنەوەی کوڵیتیی ژیانی هاووڵاتییان.
 
لەبارەی پێشەسازی دەرمانی ناوخۆ لە کارنامەکەی بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتدا هاتووە گرنگی بە نوێکردنەوە و پەرەپێدانی پیشەسازیی دەرمانی ناوخۆیی دەدرێت.
 
کارنامەی عەلی فالح زەیدی بۆ خزمەتگوزارییە تەندروستی و پزیشکییەکان  
 
1- باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی چاودێریی تەندروستیی
2- فراوانکردنی  سیستمی دڵنیایی تەندروستی
3- بەدواداچوون بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان 
4- تەواوکردنی پڕۆژەکانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییە پەکخراوەکان
5- کاراکردنی پڕۆگرامەکانی چاودێری و سەرپەرشتیی پزیشکی
6- نوێکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانە حکومییەکان
7- نوێکردنەوەی پیشەسازییە دەرمانییە ناوخۆییەکان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عێراق.

تەندروستیی عێراق: دڵنیایی تەندروستی گەیشتووەتە نزیکەی 2.5 ملیۆن کەس

وەزیری تەندروستیی عێراق ئامار و دەستکەوتەکانی وەزارەتەکەی لە ماوەی تەمەنی حکومەتی ئێستادا خستەڕوو و رایگەیاند، سەرەڕای سنوورداریی بودجە، کەرتی تەندروستی گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.