رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، مەرج و رێکارەکانی بۆ درێژەدان بە خوێندنی بەشی پەرستاری ساڵی 2026-2027 بۆ کارمەندانی تەندروستیی راگەیاند.
لە گشتاندنێکدا کە واژۆی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، پرۆسەی پێشبڕکێ بۆ وەرگرتنی کورسیی خوێندنی بەکالۆریۆس لەسەر بنەمای دوو سیستمی جیاواز دانراوە ئەوانیش گشتی و پارالێل.
گرنگترین مەرجەکانی وەرگرتن لە کۆلێژی پەرستاری بۆ کارمەندانی تەندروستی ئەمانەن
1. دەبێت فەرمانبەری میلاک بێت و کارمەندانی گرێبەست و خۆبەخش نایانگرێتەوە.
2. پێویستە نووسراوی رەزامەندی و مۆڵەتی خوێندنی لە فەرمانگەکەی خۆیەوە پێبێت.
3. دەبێت دەرچووی پۆلی شەشی زانستی یان پەیمانگەی تەکنیکیی بەشی پەرستاری بێت.
4. ئەندامی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بێت و پشتگیریی سەندیکای هەبێت.
5. بۆ سیستمی گشتی، تەمەنی لە 45 ساڵ و کۆنمرەی لە 60% کەمتر نەبێت.
6. ئەوانەی تەمەنیان لە 45 ساڵ زیاترە یان کۆنمرەیان لەنێوان (55-59)ـدایە، دەتوانن لە سیستمی پارالێلدا داواکاری پێشکێش بکەن.
خاڵەکان بۆ پێشبڕکێی نێوان فەرمانبەران دابەش دەکرێن بەپێی چەند پێوەرێک، لەوانە: تەمەن، کۆنمرەی خوێندن، ساڵانی خزمەت و شوێنی کارکردن (کارکردن لە نەخۆشخانە و بنکە 24 کاژێرییەکان خاڵی زیاترە).
بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دەبێت تاوەکو رێککەوتی 2ی حوزەیرانی 2026، لیستی ناوی پاڵێوراوان بەپێی مەرجەکان بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە و دوای ئەو بەروارە هیچ داواکارییەک وەرناگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ