لە ئەمریکا بە رۆبۆت نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجامدرا

11-11-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- هەولێر

بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا تیمێکی پزیشکان بە رۆبۆت نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان ئەنجامدا.


لە نەخۆشخانەی کلێڤلاندی ئەمریکا بۆیەکەمجار، تیمێکی پزیشکانی نەشتەرگەری بە رۆبۆت نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.

د. جیهاد کۆک، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری و سەرۆکی بەشی سەنتەری نەشتەرگەری بە رۆبۆت لە نەخۆشخانەی کلێڤلاند کە سەرپەرشتیاری تیمەکە بووە دەڵێت، بەم رێگەیە برینێکی کەمتر پێویستە و نەخۆشەکە دوای نەشتەرگەرییەکە، ئازاری کەمتردەبێت و مەترسیی تووشبوونی بە لێکەوتەکانی نەخۆشییەکەش کەمتردەبێتەوە.

پزیشکە پسپۆڕەکەی نەشتەرگەری روونیدەکاتەوە، ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە رۆبۆت بەتایبەت لەو حاڵەتانەدا بەسوودە کە بۆ نموونە نەخۆشەکە قەڵەو بێت.

د. جیهاد کۆک دەشڵێت، ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بە رۆبۆت رێگەیەکی سەرکەوتوو و خێرایە بۆ رزگارکردنی ئەوانەی بەدەست سستبوونی گورچیلەوە دەناڵێنن و پێویستە هەفتانە بەردەوام شۆردنی گورچیلەیان بۆ بکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. باوەڕ بەختیار  لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ دکتۆر لونا خالید.

د. باوەڕ بەختیار چەند رێنوێنییەک لەبارەی لافاو دەدات

پسپۆڕێکی فریاکەوتن رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات لەکاتی لافاودا خۆیان بپارێزن و دەڵێت، "زۆر گرنگە هاونیشتمانییان لەکاتی لافاودا گرنگی بە دوورکەوتنەوە لە تەزووی کارەبا و لێشاوی ئاوەکە بدەن."