رووداو - تەندروستی
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر رایگەیاند، کاردەکەن بۆ بنبڕکردنی نەخۆشیی تالاسیمیا و رێنوێنی بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی دوو هەڵگری نەخۆشییەکە هاوسەرگیری نەکەن.
نیعمان حوسێن جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: " لە رێگەی سیمینار، کۆنفرانس و مزگەوتەکانەوە کاردەکەین بۆ بنبڕکردنی نەخۆشیی تالاسیمیا، ئامانجمانە نەخۆشییەکە روو لەکەمی بکات."
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی تووشبووانی تالاسیمیا، نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بوو، بەڵام ئێستا زۆر باشە و ئەو کێشەیەمان نییە.
نیعمان حوسێن داواشی لە خاوەنکاران کرد هەلی کار بۆ تووشبووانی تالاسیمیا بڕەخسێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ