رووداو - تەندروستی
نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە گەشتیارانی نێو کەشتییەکە کە نەخۆشییەکی کوشندەی تێدا بڵاو بووەتەوە. یەکشەممە دەگاتە بەندەری ئیسپانیا و هەموو تووشبووان لەم نەخۆشخانەیە کەرەتین دەکرێن.
ڤایرۆسەکە لەڕێگەی پاشماوەی قرتێنەرەکانی وەکو مشک و جرجەوە دەگوازرێتەوە.
بۆ خۆپاراستنیش پێویستە شوێنی مانەوە و چێشتخانە بە باشی پاک بکرێتەوە و دەستیش نەدرێت لە پاشماوەی جرج و مشک. پاشان گسکی کارەبایی بۆ پاککردنەوە سووچ و قوشبنەکان بەکاربێت، لەو کاتەشدا دەمامک پێویستە. ئینجا ئەو رێکارانە بگیرێنەبەر کە قرتێنەرەکان کەم دەکاتەوە و لەنێویان دەبات بەتایبەت لە ماڵ و شوێنی کار.
پڕۆفیسۆر د. لاری گۆستن، بەڕێوەبەر پەیمانگەی ئۆنیڵی نیشتمانی و یاسای تەندروستیی جیهانی دەڵێت: ''ڤایرۆسی هانتا دەشێت کوشندە بێت و ببێتە هۆی هەوکردنی تووندی سییەکان و خوێنبەربوون پاشانیش گورچیلەکان سستبکات''.
ئامادەکاری کراوە تاوەکو ژیانی گەشتیارانی تووشبوو بپارێزرێن کە لەنێو کەشییەکەیان ڤایرۆسی هانتایان تووشبووە. ئەو ڤایرۆسەش سێ کەسی نێو کەشتییەکەی کوشتووە و 115 کەسیشی تووشکردووە، بەڵام جیاوازە لە کۆرۆنا.
کریستیان لاندمایەر، گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: ''پێویستە جارێکی دیکە و چەندبارە جەختی لەسەر بکەمەوە، لەو تووشبووانەی لە هەمان ژووریشدا بوون، وا دەرناکەوێت هەردووکیان تووشبووبن، بۆیە مەترسییەکەی کەمترە و بڵاوبوونەوەکەی وەکو ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە''.
لەم ساڵدا زیاتر لە 5 جار نەخۆشیی ڤایرۆسی لەنێو کەشتیی گەشتیاریدا بڵاو دەبێتەوە. هۆکارەکانیش تێکەڵاویی زۆری گەشتیاران و پیسیی شوێنی مانەوەیانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ