رووداو - تەندروستی
ماوەیەکە میدیاکانی رووسیا و جیهانی سەرنجیان لەسەر ژەمە خۆراکەکانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیایە، بەتایبەت کاتێک سەردانی وڵاتانی دیکە دەکات؛ دەرکەوتووە ئەو بەیانیان هێلکەی هەوێردە دەخوات و شەربەتی تێکەڵەی چەوەندەر و ترێ دەخواتەوە.
بەگوێرەی میدیای Russia Beyondـی رووسی، پووتینی 73 ساڵ سەرەتای رۆژەکەی بە شۆربا و پەنیری تێکەڵ بە هەنگوین دەستپێدەکات، پاشانیش هێلکەی هەوێردە (کوڵەفڕە) دەخوات و شەربەتی چەوەندەر و ترێ دەخواتەوە.
پووتین لە چاوپێکەوتنێکیدا ئەوەی گوتووە، حەزی لە سەوزەیە بەتایبەت (تەمایە، خەیار و زەڵایە)، لەبارەی گۆشتەکانیشەوە ئەو گۆشتی ماسی پێپەسندتر بووە وەک لە گۆشتی سوور و مریشک.
پووتین ئەوەشی باس کردووە، بایەخ بە خواردنەوەی چای سەوز دەدات و نانی ئێوارە ناخوات، بەڵکو ئێواران بە میوە و سووکەژەم خۆی تێر دەکات.
بەپێی سەرچاوەی WebMedـی جیهانی، هێلکەی هەوێردە (کوڵەفڕە) یارمەتیدەرە بۆ؛
- زیادکردنی رێژەی پڕۆتینی جەستە
- بەهێزکردنی ماسوولکەکان
- بەهێزکردنی بەرگریی جەستە
- باشترکردنی توانای بینین
- زیادکردنی رێژەی ڤیتامین و مادە کانزاییەکان
- باشترکردنی یادگە و توانای مێشک
بەپێی ئەو راپۆرتانەی لەبارەی سەرۆکی رووسیاوە هەن، ئەو لەکاتی گەشتکردنی بۆ وڵاتان تیمێکی تایبەت بە دروستکردنی خۆراک لەگەڵ خۆیدا دەبات و تاقیگەیەکی گەڕۆکیشی لەگەڵدا دەبێت، بۆ تاقیکردنەوەی کواڵیتی و سەلامەتیی پێکهاتەی خۆراکەکانی.
هەروەها ئەو خۆراکانەی پووتین خۆی لێ بەدوور دەگرێت (شیرینییەکان، خۆراکە چەورەکان و بەهاراتەکان)ـە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ