خێزانی منداڵە سوودمەندبووەکانی تیمە ئیتاڵییەکەی دهۆک سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کەسوکاری منداڵە سوودمەندبووەکان.
کەسوکاری منداڵە سوودمەندبووەکان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

تیمێکی پزیشکانی ئیتاڵی بە پشتیوانیی نێچیرڤان بارزانی قەستەرە و هێڵکاریی دڵ بۆ دەیان منداڵ لە دهۆک دەکات و تیمەکە بە هاوکاریی رێکخراوی هیڤی چارەسەری کێشەکانی دڵی منداڵان دەکەن.
 
تیمێکی ئیتاڵی بە پاڵپشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2005ـەوە هەموو ساڵێک سەردانی دهۆک دەکەن و بێ بەرامبەر نەشتەرگەریی دڵ بۆ منداڵان ئەنجام دەدەن، ئەم تیمە لەڕێگەی رێکخراوی هیڤی دێنە هەرێمی کوردستان و لە هەموو کوردستانەوە منداڵ دەبرێنە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بۆ ئەوەی پشکنین و چارەسەر بۆ کێشەکانی دڵیان بکرێت.

رێبەر حەمید، پێشمەرگەیە و باوکی یەکێک لە منداڵە سوودمەندبووەکانە، دەڵێت: زۆرێک لەو منداڵانەی کێشەکانی دڵیان هەبوو و ماڵباتەکانیان توانای نەشتەرگەریکردنیان نەبوو، بەم پڕۆژەیەی نێچیرڤان بارزانی سوودمەندبوون و چارەسەر کران.
 
بیلال مستەفا، باوکی منداڵێکی دیکەی سوودمەندبووە و دەڵێ، چەند سوپاسی سەرۆکی هەرێم بکەین هێشتا هەر کەمە، ئەوەی ئەو کردوویەتی بڕواناکەم دووبارە ببێتەوە، چونکە هەموو شتێکی بۆ منداڵان کردووە.
 
بیلال مستەفا ئاماژەی بەوەکرد، خەریکبووە کوڕەکەی لەدەستبدات، بەڵام بە هاتنی ئەو تیمە ئیتاڵییە هیوای بۆ گەڕاوەتەوە و چارەسەر کراوە.
 
''رێکخراوی هیڤی زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار نەخۆشی بەخۆڕایی چارەسەر کردووە''
 
گەیشتنی تیمەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی تایبەتە بۆ بەهێزکردنی سیستمی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی هاوکاریی نێوان رێکخراوی هیڤی، رێکخراوی SIA و نەخۆشخانەی جیانینا گاسلینی لە ئیتاڵیا. رێکخراوی هیڤی لە ساڵی 2005ـەوە دامەزراوە، لەلایەن بەشی تەندروستیی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتیی دەکرێ.
 
نەشتەرگەرییەکان و خەرجیی تیمە ئیتاڵییەکە تێچوویەکی زۆریان تێدەچێت، بەڵام بە خۆڕایی دەیانکەن. رێکخراوی هیڤی دەڵێ، ساڵی 2024 زیاتر لە 227 هەزار منداڵی تووشبووی نەخۆشییە سکماکییەکانی دڵ سوودیان لە پڕۆژە چارەسەرییەکانیان بینیوە.
 
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی هیڤی، ساڵی 2024 چارەسەری سرووشتیان بۆ 20 هەزار و 807 کەس دابینکردووە کە نەخۆشییەکانی ئیفلیجی، پەککەوتەیی و ناڕێکیی جووڵەیان هەبووە.
 
ئەمە جگە لەوەی کە رێکخراوەکە چەندان کادیری تەندروستی لەسەر دەستی کەسانی شارەزا و لێهاتوو پێگەیاندووە تاوەکو لێهاتوویی و ئەزموونیان لێوە فێربن و بۆ خەڵکانی هەرێمی کوردستان بەکاریبهێنن.
 
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە زیاتر لە دوو ملیۆن و 503 هەزار نەخۆش چارەسەرییان لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی هیڤی بۆ کراوە. رێکخراوەکە 547 نەخۆشی لە سەرجەم نەخۆشییەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ناردووەتە ئیتاڵیا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - د. ئەفراسیاب مووسا.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک: نزیکەی 40٪ـی خزمەتگوزارییەکانمان بە خۆبەخش بەڕێوەدەچن

لە هەڤپەیڤینی تایبەتدا لەگەڵ د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک دەردەکەوێت، توانای مرۆیی لە تەندروستیی دهۆک هاوشێوەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە کورتیدایە و بەڕێوەبەری گشتی دەڵێت: کارمەندمان هەیە 25 ساڵە لە بەشی چاودێریی چڕ کار دەکات و کەس نییە جێگەی بگرێتەوە.