زانکۆی فودان لە چین: بەڕۆژووبوون سووڕی خوێن باشتر دەکات

12-03-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو- تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی فودان لە چین دەریدەخات، بەڕۆژووبوون سوودبەخشە و مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بەرۆژووبوون سووڕی خوێن باشتر دەکات و کەسەکە لە تووشبوون بە خوێن مەین دەپارێزێت، بەمەش  مەترسیی جەڵتەی دڵ کەمدەبێتەوە.
 
د. ژۆن ئەی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "لە توێژینەوەکەدا ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە رۆژووگرتن تەنها کێشی لەش دانابەزێنێت بەڵکو دەبێتەهۆی ئەوەی رێژەی شەکر و پەستانی خوێن  باشتربێت و بەمەش  ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمببێتەوە".
 
بەپێی ئەکادیمیای زانستیی پزیشکی لە چین، بەڕۆژووبوون هاندەرێکیشە بۆ رێکخستنەوەی شەکری خوێن و ئەگەری تووشبوون بە شەکرە و لێکەوتەکانی کەمدەکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژیناو بۆ نەخۆش دانراوە. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە و گوزارشت لە نەخۆش و چارەسەری پزیشکی دەکاتەوە.

راوێژکاری تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان: لەماوەی 40 ساڵدا تووشبووی ئەیدز ٪4000 زیاد بووە

راوێژکاری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تۆمارکراوی تووشبووانی ئەیدز زۆر زیادی کردووە، بەجۆرێک لە دوو تووشبووی تۆمارکراوەوە بووە بە 87 تووشبوو. تەنانەت دەڵێت: ''سێکسی ناتەندروست رێگەی سەرەکییە بۆ زیادبوونی نەخۆشییەکە''.