کێشەی نێوان کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین و کەسوکاری منداڵێکی ناکام چارەسەر کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئەمڕۆ کێشەی نێوان کێشەی نێوان کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین و کەسوکاری منداڵێکی ناکام چارەسەر کرا و کارمەندێکی نەخۆشخانەکە دەڵێ، ئەوانەی هەڵیان کوتایە سەر نەخۆشخانەکە، داوای لێبوردنیان لە ستافی نەخۆشخانەکە کردووە.
 
کارمەندێکی ئەو نەخۆشانەیە گوتویەتی، دووشەممە شەوەکەی کوڕی کەسایەتییەکی ناوچەکە کە بەرپرسیارێتییان هەیە و منداڵی ناکامیان هەبوو، بە زۆر ویستیان بچنە نەخۆشخانەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی قەدەخەیە رێگرییان لێکرا و ئەوانیش پەلاماری کارمەندەکانیان داوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-12-2025 دیار فایەق، کارمەندی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین بە رووداوی راگەیاند، تیمێک لە فەرماندەی پۆلیس، پارێزگار و بەڕێوەبەری تەندروستیی دیالە هاتوونەتە نەخۆشخانەکە و داوای لێبوردنیان لە کێشەکەی ئەو شەوە کردووە.
 
کەسوکاری ئەو منداڵە ناکامە، لافیتەیەکیان لە دیواری نەخۆشخانەکە داوە و تێیدا نووسراوە، ''داوای لێبوردن لە کارمەندانی بەشی یەکەی چاودێریی چڕی منداڵانی ناکام و هەموو کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین دەکەم لەسەر ئەوەی روویداوە، ئێمە لەگەڵ کارمەندانی نەخۆشخانەکەمانین و پشتوانیانین و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیان بۆ دەخوازین''.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە