ئاسایشی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان: دەستڕاگشتن بە خۆراکی تەندروست سەخت بووە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راپۆرتێکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لەوەی کە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی جەنگەوە، هەوڵەکان بۆ لەنێوبردنی برسیەتی و بەدخۆراکی تاوەکو ساڵی 2030 خاودەکاتەوە.
 
بەگوێرەی راپۆرتی "ئاسایشی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان "، بەهۆی جەنگەوە هەڵاوسانی ئابووری لە زۆرێک لە وڵاتان توانای کڕینی خۆراکی لاواز کردووە، ئەمەش وایکردووە دەستڕاگەیشتن بە خۆراکی تەندروست قورستر بێت، بەتایبەتی بۆ خێزانە کەمداهاتەکان، خانمان و دانیشتووانی گوندەکان.
 
راپۆرتەکە، دەریدەخات کە هەڵاوسانی بەرزی نرخی خۆراک راستەوخۆ پەیوەندی بە زیادبوونی نائاسایشی خۆراک و بەدخۆراکیی منداڵانەوە هەیە، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا هەندێک پێشکەوتن بەدەستهاتووە، بەڵام جیهان هێشتا لە ئاستەکانی پێش پەتای کۆڤید-19 لە دۆخێکی خراپتردایە و لە رێڕەوی گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDG) بۆ ساڵی 2030 دوورە.
 
بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانە، راپۆرتەکە داوای جێبەجێکردنی چەند رێکارێک دەکات، لەوانە سیاسەتی دارایی و نەختینەیی بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕەکان، هاندانی بازرگانیی کراوە و پاراستنی توێژە لاوازەکان. هەروەها جەخت لەسەر باشترکردنی سیستمی کۆکردنەوەی ئامار و وەبەرهێنانی بەردەوام لە سیستمی کشتوکاڵ دەکاتەوە بۆ بنیاتنانی ئاسایشی خۆراک.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە