پسپۆڕێک: دەرمانەکانی تالاسیمیا ئەگەر کواڵیتییان بەرز نەبێت، کاریگەریی لاوەکییان زۆر دەبێت

13-02-2025
شکار رێبوار
د. تروسکە.
د. تروسکە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن ئاشکرای دەکات، دەرمانەکانی تالاسیمیا کاریگەریی لاوەکییان هەیە و مەرج نییە پەیوەندییان بە کواڵیتیی دەرمانەکەوە بێت، بەڵام ئەوانەی کە لە دەرمانە رەسەنەکەوە دووبارە دروستدەکرێنەوە دەکرێت کاریگەریی لاوەکییان زیاتر بێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-2-2025 د. تروسکە ئاوات، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و لیمفەگرێیەکان لە بوولتەنی تەندروستیدا گوتی، دەرمانەکانی تالاسیمیا ئەگەر کواڵیتییان بەرز نەبێت، ئەوا کاریگەریی لاوەکیی زیاتر دروستدەکەن و سەرەتا ئەم نیشانانەی دەبێت؛
 
- سکچوون 
- ئازاری سک
- تا
 
بەڵام ئەمانەی خوارەوە بە نائاسایی دادەنێت وەکو؛ 
 
- خوێنبەربوون
- پەککەوتنی گورچیلەکان
- لاوازبوونی فەرمانەکانی جگەر
 
د. تروسکە ئاوات جەخت لەوە دەکاتەوە کە نەخۆشییەکە لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکان و دەبێت لەکاتی پشکنینی پێش هاوسەرگیری، پشکنینی پێشوەختەی نەخۆشییەکە بکرێت. 
 
لە زۆرێک لەو وڵاتانەی نەخۆشییەکەیان تێدا باوە، پەنا براوەتە بەر رێگەی چارەسەر و بنبڕکردنی درێژخایەنی گونجاو بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە تێیاندا کەمبکرێتەوە، بەتایبەت وڵاتانی ئیتاڵیا، قوبرس و یۆنان کە پەنایان بردۆتە بەر میکانیزمێک کە بتوانن لە 10 ساڵدا نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵبکەن.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی پسپۆڕانی خوێن لە ئەمریکا نەخۆشیی تالاسیمیا بۆماوەییە و خڕۆکە سوورەکانی خوێن و هیمۆگڵۆبین کەمدەبنەوە، هەروەها هۆکارەکەی نەزانراوە، بەڵام ئەگەر دایک و باوک هەردووکیان هەڵگر بوون ئەوا منداڵی تووشبوویان دەبێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە