رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، لە مانگی رەمەزان و لەنێو رۆژووگران سەرئێشە زیاددەبێت و وشکبوونەوەی جەستە هۆکاری سەرەکییە.
د. عەبدولڕەحمان عەزیز رانییەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار روونی دەکاتەوە، لە مانگی رەمەزان و لەنێو رۆژووگران سەرئێشە زیاددەبێت، چونکە جەستە وشكدەبێتەوە، شەکری خوێن کەمدەکات.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکرد کە رۆژووگران زۆرجار خەویان ناڕێكە و قاوە و چا ناخۆنەوە کە ئەمانەش دەشێت هۆکار بن بۆ سەرئێشەکەیان.
د. هونەر رێبوار، لەگەڵ د. عەبدولڕەحمان عەزیز رانییەیی، لە پۆدکاستی نەخۆشنامە باسی سەرئێشە دەکەن، دەشڵێن جۆرێكی سەرئێشە بە دەرمانی ئازارشكێن خراپتر دەبێت، کەسەکە بۆ چارەسەر دەرمان دەخوات، بەڵام ژانەکەی زیاددەکات.
هاوکات هۆشداریش دەداتە هاونیشتمانییان کە جۆرێكی سەرئێشە بە ئازارشكێن خراپتر دەبێت و ''بەبێ راوێژی پزیشك دەرمان بۆ سەرئێشەی بەردەوام بەکارنەهێندرێت''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ