سپێرمی پیاوێک نزیکەی 200 منداڵ تووشی شێرپەنجە دەکات

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سپێرمی پیاوێکی بەخشەر مەترسیی شێرپەنجە بۆ لانیکەم 197 منداڵ لە سەرانسەری ئەورووپادا زیاد دەکات.
 
سپێرمەکە لە پیاوێکی نەناسراوەوە وەرگیراوە کە لە ساڵی 2005ـەوە وەک خوێندکارێک لە بەرامبەر پارەدا سپێرمی بەخشیوە، پاشان سپێرمەکەی بۆ ماوەی نزیکەی 17 ساڵ لەلایەن خانمانەوە بەکارهێنراوە.
 
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، کە لەلایەن 14 دەزگای میدیایی گشتییەوە ئەنجامدراوە، هەندێک لەو منداڵانە گیانیان لەدەستداوە و تەنیا کەمینەیەکیان  لە شێرپەنجە رزگاریان دەبێت.
 
هەرچەندە بەخشەرەکە تەندروستە و پشکنینەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە، بەڵام گۆڕانکارییەک لە DNAـی هەندێک لە خانەکانیدا روویداوە. ئەم گۆڕانکارییە زیانی بە جینی TP53 گەیاندووە، کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رێگریکردن لەوەی خانەکانی جەستە ببنە شێرپەنجەیی.
 
د. ئێدویج کاسپەر، پسپۆڕی بۆماوەزانیی شێرپەنجە لە زانکۆی رۆین لە فەرەنسا، دەڵێت، "ژمارەیەکی زۆر منداڵمان هەیە کە پێشوەختە تووشی شێرپەنجە بوون، هەندێکیان تووشی دوو جۆر شێرپەنجەی جیاواز بوون و هەندێکیشیان لە تەمەنێکی زۆر زوودا گیانیان لەدەستداوە."
 
بانکی سپێرمی ئەوروپی لە دانیمارک، کە سپێرمەکەی فرۆشتووە، هاوسۆزیی خۆی بۆ ئەو خێزانانە دەردەبڕێت کە کاریگەرییان لەسەرییان هەبووە.
 
هیچ یاسایەک نییە لەسەر ئەوەی کە سپێرمی بەخشەرێک چەند جار دەتوانرێت لەسەر ئاستی جیهان بەکاربهێنرێت، بەڵام وڵاتان سنووری تایبەت بە خۆیان دادەنێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە