توێژینەوەیەک: خواردنەوەی چا مەترسیی بەرزەپەستانی خوێن کەمدەکاتەوە

14-03-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی هەم خواستێکی زۆری لەسەرە هەمیش سوودی تەندروستیی زۆری هەن، توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندی دۆزیوەتەوە لەنێوان خواردنەوەی چا و کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن.

توێژینەوەکە بە هاوبەشی لەنێوان پزیشکانی زانکۆی کالیفۆرنیا، ئیرڤین و زانکۆی کۆپنهاگن ئەنجامدراوە و تێیدا پەیوەندی نێوان خواردنەوەی چا و کەمبوونەوەی مەترسیی بەرزەپەستانی خوێن ئاشکراکراوە.

پرۆفیسۆر جێفری ئابۆت، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت، لەنێو چا دژە ئۆکسێنەکان هەن بە (کاتێچین) ناسراون، کە یارمەتی خاوبوونەوەی لووسە ماسولکەکانی نێو لوولەکانی خوێن دەدەن و بەمەش مەترسیی بەرزە پەستانی خوێن کەمتردەبێتەوە.

پزیشکانی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێن تەنانەت تێکردنی شیر بۆ نێو چا سوودەکانی هەر وەک خۆی دەهێڵێتەوە.

پزیشکان دەڵێن چای سەوز تەندروستترین جۆری چایە و زۆرترین بڕی کاتێچینی تێدایە کە بۆ هەموو بەشەکانی جەستە سوودیان هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."