رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەم تووشبووی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی لە ئیمارات راگەیاند.
رێکخراوەکە خەڵکی لەوە هۆشیاردەکاتەوە کە نەچنە ئەو وڵاتانەی نەخۆشییەکەیان تێدا زۆرە وەکو وڵاتانی ئەفریقا.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تووشبووەی ئیمارات گۆڕاوە نوێیەکەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی هەبووە بە ناوی B.1 کە بۆ یەکەمجار لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو بڵاوبووەوە و رێکخراوەکە دۆخی بەپەلەی راگەیاند، تەنیا لە 2024 لە ئەفریقا زیاتر لە 46 هەزار تووشبوو و زیاتر لە هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
جگە لە وڵاتانی ئەفریقی، لە هەریەک لە وڵاتانی 'ئەڵمانیا، سەنگاپوور، سوێد، پاکستان، هیندستان و بەریتانیاش' تووشبوو تۆمارکراون.
نەخۆشیی ''ئاوڵەی مەیموون'' چییە؟
نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و بۆ چارەسەر پێویست بە بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان ناکات، بەڵکو خۆکارانە وەکو هەڵامەت دوای تەواوبوونی ماوەکەی لاوازدەبێت و نامێنێت، رێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە دەگاتە 10%.
رێگەکانی گواستنەوەی ''ئاوڵەی مەیموون''
- بەرکەوتن بە شلە و جەستەی ئاژەڵی تووشبوو
- دەستلێدان
- ماچکردن
- سێکسکردن
- بەکارهێنانی پەڕۆ، جلوبەرگ و دەرزیی بەکارهاتووی کەسی تووشبوو
نیشانە و لێکەوتەکانی ''ئاوڵەی مەیموون''
- تا و بێهێزی
- پەڵەی پێست
- سەرئێشە
- ئازاری ماسوولکەکان
- ئاوسانی لیمفەگرێیەکان
- هەوکردنی تووندی سییەکان
- هەوکردنی مێشک
- ژەهراویبوونی خوێن
رێگەکانی پێشگیریکردن لە ''ئاوڵەی مەیموون''
- وەرگرتنی ڤاکسین
- دەستشۆردنی بەردەوام
- دەستنەدان لە ئاژەڵی بێلانە
- دوورکەوتنەوە لە کەسی تووشبوو
- ئەنجامدانی سێکسی تەندروست
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ