رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایدەگەیێنێت، لەپێناو هەڵمەتی کەمکردنەوە و وازهێنان لە تووتن، ژمارەی کلینیکەکانی وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ لەو وڵاتە زیاد دەکرێن و ئامانجیشە زیاتر لە ملیۆنێک کەس واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان بهێنن.
پڕۆفیسۆر د. محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، ئالوودەبوون بە جگەرەکێشان یەکێکە لە کێشە هەرە سەرەکییەکانی تەندروستیی گشتی.
پڕۆفیسۆر د. محەممەد ئەمین جەختی لە سەرکەوتنی تورکیا لە پڕۆسەی دژ بە تووتن کردەوە و گوتی، ''لە ساڵی 2020ـەوە شەڕی دژەتووتنمان راگەیاندووە و ئێستاش بە نۆرینگەی جێگیر و گەڕۆک و بە هێڵی گەرمی دژەتووتنەوە بەردەوامین، چارەسەرەکانیش بە خۆڕایی بە هاووڵاتییان دەدرێن''.
ساڵی رابردوو 450 کلینیکی وازهێنان لە تووتن هەبوون، بەڵام ئێستا ژمارەکە زیادیکردووە بۆ 1500 کلینیک، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی ژمارەی ئەوانەی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە بگاتە زیاتر لە ملیۆنێک کەس.
بەپێی تەندروستیی تورکیا، لەهەر سێ کەسێک یەکێکیان جگەرەکێشە.
چی روودەدات دوای وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە؟
دوای 20 خولک
* لێدانی دڵ رێک دەبێتەوە
دوای 8 کاژێر
* ئاستی ئۆکسجین ئاسایی دەبێتەوە
دوای 48 کاژێر
* سییەکان پاکدەبنەوە
* بۆنکردن و تامکردن ئاسیی دەبنەوە
دوای 72 کاژێر
* هەناسەدان ئاسوودەتر دەبێت
دوای 2 بۆ 14 هەفتە
* سووڕی خوێن ئاسایی دەبێتەوە
* جووڵە و چالاکیی جەستەیی باشتردەبن
دوای 3 بۆ 9 مانگ
* کۆکە و هەناسەتەنگی نامێنن
* 10٪ چالاکیی سییەکان زیاددەکات
دوای یەک ساڵ
* ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەبێتەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ