رووداو - تەندروستی
یاریدەدەری وەزیری تەندروستیی ئێران رایدەگەیێنێت، خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەکان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و 153 بنکەش کراونەتە ئامانج.
عەلی رەزا رەئیسی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستیی ئێران ئاشکرای دەکات، تائێستا زیان بەر 153 ناوەندی تەندروستی کەوتووە و زۆرترین زیانیش بەر خزمەتگوزارییە گشتییە تەندروستییەکان کەوتووە کە ناسراون بە تەندروستیی سەرەتایی.
رۆژی شەممە 14-03-2026، فاتمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران نوێترین ئامارەکانی قوربانییانی خستەڕوو و گوتی، لە ئەنجامی هێرشەکاندا 42 هەزار و 914 شوێنی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی فاتمە مهاجرانی، لە سەرەتای جەنگەوە 33 بنکەی فریاگوزاریش زیانیان بەرکەوتووە کە 3ـیان بە تەواوی خاپوور بوون، هەروەها ژمارەی کوژراوانی کەرتی تەندروستیش گەیشتووەتە 16 کەس.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، نزیکەی 30 ئەمبوڵانس، 35 ناوەندی چارەسەری پزیشکی و 153 بنکەی تەندروستی زیانیان بەرکەوتووە.
ئەمەش بزانە
لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 28ـی شوبات، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە و لەو ماوەیەدا چەندین جار پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کراونەتە ئامانج.
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
چەند ئامارێکی جەنگی ئێران - ئیسرائیل و ئەمریکا بزانە
چەند ئامارێکی جەنگی ئێران - ئیسرائیل و ئەمریکا بزانە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ