تەندروستیی گشتیی ئیسرائیل: لەم قەیرانەی جەنگدا شیری دایک دەدەینە کۆرپە و منداڵانی ساوا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەشی تەندروستیی گشتیی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل دڵنیایی دەداتە ئەو خانمانەی کە تازە بوونەتە دایک و ناتوانن شیر بدەن، ''بانکی شیر پڕە لە شیری دایک''، ئەمەش وەکو رێگەیەک بۆ پاراستنی تەندروستیی منداڵانی ساوا دادەنێت.
 
راگەیێنراوێکی تەندروستیی ئیسرائیل بە هاوکاریی بانکی نیشتمانیی شیری دایک باسی شیری دایکی تێدا دەکرێت و دەریدەخات، زۆرێک لە دایکان شیری خۆیان بەخشیوە بۆ ئەوەی منداڵان لەم قەیرانەی جەنگدا لە سوودەکانی شیری دایک بێبەش نەبن.
 
بەگوێرەی بانکی نیشتمانیی شیری دایک لە ئیسرائیل، تەنیا سەرەتای ئەم مانگە 107 لیتر شیری دایکیان دابینکردووە بۆ ئەو ساوایانەی دایکیان شیری نییە. 
 
پڕۆفیسۆر د. سیگال سادتسکی، سەرۆکی بەشی تەندروستیی گشتی لە ئیسرائیل دەڵێت: دابینکردنی شیری دایک ئامادەکارییەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی جەنگ بەتایبەت بۆ پاراستنی منداڵان و نەوەی داهاتوو تاوەکو جەستەیان بەهێز بێت و سەرەڕای ئاڵنگارییەکانی جەنگ، بێبەش نەبن لە سوودەکانی شیری دایک.
 
تەنانەت حکومەتی ئیسرائیل لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمییانەوە داوا لە خانمان دەکات، هەر کامێکیان ئارەزوو دەکەن شیر ببەخشن، با ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
 
ئەمەش بزانە
 
بانکی نیشتمانیی شیری دایک لە ئیسرائیل لە ساڵی 2018ـەوە دامەزراوە و لە ساڵی 2020ـەو دەستبەکار بووە، تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 431 لیتر شیری دایکی دابینکردووە کە زۆرترین ئەو کۆرپانە بوون کە دایکیان بەهۆی گوشاری جەنگەوە یاخود هۆکاری پزیشکییەوە نەیانتوانیوە شیری خۆیان بە منداڵەکانیان بدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە