کلینیکاست؛ خەتەنەکردن پیسی و هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ و میزەڕۆ کەم دەکاتەوە

14-03-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. محەممەد مەمووندی - د. هونەر رێبوار.
د. محەممەد مەمووندی - د. هونەر رێبوار.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

خەتەنەکردن (سوننەتکردن) پرسێکی جیدی و گشتییە بۆ کوڕان و پرسێکی قەدەخەکراویشە بۆ خانمان، لە پۆدکاستی کلینیکاست ئەمە باس کرا و میوانەکە رایدەگەییێنێت، لە کچاندا لێکردنەوەی ئەندامێکی سەرەکییە، بەڵام لە پیاواندا لێکردنەوەی گۆشتێکی زیادەیە.
 
د. محەممەد مەمووندی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی منداڵان و شێواییە سکماکییەکان میوانی پۆدکاستی کلینیکاستە و دەڵێت: سوننەتکردن لێکردنەوەی پێستی زیادەی سەر کۆئەندامی زاوزێی پیاوە، بەڵام لە کچاندا لێکردنەوەی ئەندامێکی جەستەیە کە ئارەزووی سێکسی خانمان زیاد دەکات کە لەڕووی پزیشکییەوە رێگەپێدراو نییە.

سوودەکانی خەتەنەکردن باس دەکات؛
 
- لەڕووی دەروونییەوە پاڵپشتیی منداڵ دەکات، چونکە کاتێک درک بەوە دەکات دەوروبەری هەموویان خەتەنە کراون، ئەمیش هەست بە کەمیی دەکات ئەگەر خەتەنە نەکرابێت.
- منداڵ دەپارێزێت لە هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ و زاوزێ.
- پیسی و هەوکردن لەسەر کۆئەندامی زاوزێی پیاوان لادەبات.
- بەجێهێنانی سوننەتێکی ئایینییە.
 
د. محەممەد مەمووندی ئەوەش روون دەکاتەوە، ئەگەر منداڵ لە تەمەنی زۆربچووکیدا خەتەنە نەکرابێت، دەکرێت بە گەورەیی خەتەنە بکرێت، بەڵام جۆرە سڕکردنێکی بۆ بەکاردێت کە تەنیا دەخەوێندرێت.
 
لەکۆتاییشدا گوتی، خەتەنەکردن توانای سێکسی لە پیاواندا کەم ناکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەمپینگ

توێژینەوەیەکی نوێ: کەمپینکردن خەو باشتر دەکات

توێژینەوەک لە ئەمریکا دەریدەخات بەسەربردنی تەنیا چەند رۆژێک لە سروشتدا و دوور لە رووناکیی دەستکرد، دەتوانێت کاتژمێری بایۆلۆژیی جەستە (Circadian Clock) رێکبخاتەوە و خەوێکی قووڵتر و تەندروستترت پێببەخشێت.