پسپۆڕێک: لەکاتی جەنگدا بایەخ بە دەرووندروستیی خانمانی دووگیان بدرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون چەند رێنوێنییەک بۆ پاراستنی تەندروستیی خانمانی دووگیان لەکاتی جەنگ و ئاوارەییدا دەخاتەڕوو و جەخت لە گرنگیی دەروون درووستی دەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-3-2026 د. نەسیم محەممەد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، لەکاتی ئاوارەبووندا خانمانی دووگیان پێویستە ئاگاداری بارودۆخی دەروونیان بن و رۆژانە کەمترین هەواڵ لەسەر جەنگ بزانن.
 
د. نەسیم محەممەد جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هاوسەر و کەسە نزیکەکان پاڵپشتیی خانمانی دووگیان بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی.
 
د. نەسیم محەممەد ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی جانتایەکی فریاگوزاری بە هەموو پێداویستییەکانەوە گرنگە و دەبێت هەمیشە لەتەنیشت خانمە دووگیانەکەوە بێت.
 
سەبارەت بە منداڵبوون لەو بارودۆخەدا، د. نەسیم محەممەد گوتی، "ئەو خانمە دووگیانانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان نییە، دەتوانن لەژێر سەرپەرشتیی ماماندا منداڵیان ببێت."
 
هەروەها بۆ قۆناخی دوای منداڵبوون، پسپۆڕەکەی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رێنوێنیی دا کە دایکەکە گەرم دابپۆشرێت، هەندێک دەرمانی رێگەپێدراوی پێبدرێت و زۆر گرنگە یەکسەر دوای لەدایکبوون، منداڵەکە بخرێتە سەر سنگی دایکی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە