لە غەززە مەترسیی بڵاوبوونەوەی تووندی هەوکردن بەهۆی پاشماوەی مشک و جرج هەیە

15-04-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

خەڵکی شاری غەززە، باس لە بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی مشک و جرج دەکەن، لەکاتێکدا ژیان لەنێو خێمەکانی ئاوارەییدا رۆژ بە رۆژ سەختتر دەبێت.
 
هەندێکیان مشک و جرج قەپیان لە دەست و قاچیان گرتوون، خوێنیان لێ رۆیشتووە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییان لەسەرە بەتایبەت ئەو هەوکردنانەی کە بەهۆیانەوە تووشیان دەبێت.
 
ئینشراح حەجاج، ژنێکی ئاوارەی تووشبوو بە شەکرەیە و لە چادرێکی سادەدا لە غەززە دەژی، جرج قەپی لێگرتووە و دەڵێت: پێش ئەوەی هاوین بێت، دەمانەوێت هاوکاری بکرێین، چونکە مشک و جرج تێکەڵ بە شوێنی نیشتەجێبوونمان بووە و منداڵ و بەساڵاچوومان هەیە''.
 
حوسنی موهەننا، گوتەبێژی شارەوانیی غەززە رایدەگەیێنێت، شاری غەززە بەنێو قەیرانێکی گەورەدا تێدەپەڕێت، بەشێوەیەک کە سیستمی ئاوەڕۆ و ژێرخانەکەی نزیکە بەتەواوی لەنێوبچن، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی لەبار بۆ مشک و مێروو.
 
بەپێی شارەوانیی غەززە، لەکۆی 70 ملیۆن پاشماوەی داروپەردوو، زیاتر لە 25 ملیۆنیان ماون و هێشتا پاک نەکراونەتەوە.
 
سەتان هەزار فەلەستینی لە سەرانسەری غەززە، تەنانەت دوای گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەستێکی ناسک لە مانگی تشرینی یەکەمدا، هێشتا لەنێو خێمەکاندا دەژین و لە هەوڵدان بۆ پاراستنی تەندروستییان، چونکە لە نزیک کەڵەکەی زبڵ و پاشماوەی رووخاو لە سەرانسەری کەرتەکەدا دەژین، لە کاتێکدا کەرەستەیەکی کەمیان بۆ پاککردنەوەی ئەو شوێنانە لەبەردەستدایە کە سەردەمانێک ناوچەی زیندوو و چڕی دانیشتووان بوون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

براندن پاتێرسن کە ئامێرەکەی لەسەر تاقیدەکرێتەوە.

موژدەیەک بۆ کەسانی ئیفلیج؛ چارەسەرتان نزیکە

براندن پاتێرسن، تەمەنی 41 ساڵە و نۆ ساڵ لەمەوبەر بە رووداوێکی هاتووچۆ ئیفلیج بووە، ئێستا دەبێتە ئومێدێک بۆ هەزاران ئیفلیجبووی جیهان، ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی نوێترین تاقیکردنەوەی تەکنەلۆژیایەکی چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە.