خانمێک سکئێشەی بەردەوامی دەبێت و دوای پشکنین دەردەکەوێت، کیسی هێلکەدانی هەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر رایدەگەیێنێت، خانمێک بەهۆی ئازارێکی تووندی سکییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکە کراوە و دوای پشکنین دەرکەوتووە، کیسی هێلکەدانی هەبووە، بەڵام بەهۆی کارێکی ئەو خانمەوە کیسەکە تووشی لێکەوتەی مەترسیداری نەکردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 18-4-2026 د. شادیە عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون بە رووداوی راگەیاند، ئەو خانمە تەمەنی 38 ساڵ بووە و دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاواوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون کرا، بۆمان دەرکەوت کە پێویستە دەستبەجێ نەشتەرگەری لابردنی کیسەکانی بۆ بکرێت.
 
د. شادیە عەلی دەڵێت: ئەم خانمە 38 ساڵە هەر کە ئازاری هەبووە، پشتگوێی نەخستووە و کیسەکەی زۆر گەورە نەبووە کە ژیانی بخاتە مەترسییەوە و تووشی لێکەوتەی مەترسیداری بکات.
 
بەڵام باسی نەخۆشێکی دیکە دەکات کە کچێکی گەنج بووە و بەهۆی ئەوەی نیشانەکانی هەبووە و پشتگویێ خستووە، کیسێکی گەورەیان لێدەرهێناوە و تووشی لێکەوتەی مەترسیداریش بووە.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، کیسی هێلکەدان کێشەیەکی بەربڵاوی نێو خانمانە و چەند رێگەیەک بۆ پێشگیری  لێی ئاشکرادەکات وەکو؛
 
- دابەزاندنی کێش و کێشڕێکی
- دوورکەوتنەوە لە خۆراکە خێراکان
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان
- وەرزش و جووڵەی رۆژانە
- رێکخستنی کاتی خەو
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە