رووداو - تەندروستی
سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی پلانی خێزانی دەکات و دەڵێت: پلانی خێزانی پێویستییەکی تەواوە بۆ هەر خێزانێک و پێویستە هاوژینان زانیارییان لەسەر پلانی خێزانی هەبێت.
سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت دەکاتەوە و دەڵێت، لای خەڵک وایە کە ''پلانی خێزانی دژی زیادبوونی ژمارەی منداڵ و وەچەخستنەوەیە''، بەڵام بە پێچەوانەوەیە و بە پەیڕەوکردنی پلانی خێزانی تەندروستیی دایک و کۆرپەلە پارێزراو دەبێت.
بەگوێرەی UNFPA بە پەیڕەوکردنی پلانی خێزانی منداڵی تەندروست لەدایکدەبێت، چونکە پلانی خێزانی کار لەسەر تەندروستیی خانمانی دووگیان و کۆرپەلەکانیان دەکات.
د. مهاباد سابیر، سهرۆكی بهشی خانمان و منداڵبوون لە نهخۆشخانهی ئافرهتان و لهدایكبوونی ههولێرلەبارەی پلانی خێزانی دەڵێت، بەهۆی پەیڕەوکردنی پلانی خێزانی، ژمارەی گیانلەدەستدانی خانمانی دووگیان کەمبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ